دانا نەقی-نووسەر
هەرێمی کوردستان لە دە ساڵی کۆتای سەدەی بیست بە بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتۆکان هاوکاری کرا بۆ بە دەستهێنانی ئۆتۆنمی. باشوری کوردستان پاڵپشت کرا لە لایەن زلهێزەکان بە بیانوی سۆزو، مافی مرۆڤ و ژێردەستەی کورد وایی کرد ببێتە ئەمەی کە هەیە ئێستا.
لە زانستی سیاسەتی مۆدێرن بۆ پەیڕەوکردنی وڵات بەرێوەبردن دوو ناو هەیە بۆ حیزبەکان کاتێک حکومەت بە ڕێوە دەبەن ئەویش چەمکی( ئیدارەو، ڕژێمە) لەوانەیە پرسیار کەن چۆن، وەڵام ئیدارە واتە هەر چوار ساڵەو حیزبێک براوەی هەڵبژاردن و حکومەت و ئیدارە ڕادەستی گروپێک لە کۆمەڵگاکەی دەکات بۆ حکومڕانی ئەمەش یان چوار ساڵ دەبات یاخود هەشت ساڵ، بە پێچەوانەی ئەمە ووشەی ڕژێم بە کار دەبرێت بۆ گروپێک لە ئۆلگاریشی، کە بەلایەنی کەمەوە بیست ساڵ حکومەت لە سەر دەستی گروپێک یان دوو گروپ بە ئەجێندایەکی هاوبەش لە ناخدا وڵات بە ڕێوە دەبەن.
لە شیکاری ڕژێمدا هیچ ڕێگایەک نامێنێتەوە بۆ گفتوگۆو بەرەو پێشچونی بنەرەتی دەبێت یاسا دەستکاری بکرێت لە پێناو گروپ و شەخص، ئەمەش بە نمونە ڕوسیا پوتن بوە بە ڕژێم، سەرۆکی تورکیا بوە بە ڕژێم، سوریا بوە بەڕژێم هەلبژاردن لەم وڵاتانە هەیە، بەس ڕۆتیناتی سیاسی لە خزمەت بەڕێوەبەرانی ڕژمێکەیە و دەمێننەوە.
سەبارەت بە کوردستانیش هەمان ڕێگا پەیڕەو دەکرێت نزیک بوەتەوە لە بە ڕژێم بون، ئەمەش ئەگەر جارێک ترسناک بێت بۆ ئەو دەوڵەتانەی لە سەرەوە باسمان کرد، ئەوا هەرێمی کوردستان دەیان جار لە مەترسیدایە، یەکێتی و پارتی یان بێخەبەرن یاخود خۆیان گێل دەکەن تەواوی دۆستە کۆنەکانیان لە ئەوروپاو ئەمەریکا چاودێریان دەکات چی یان هەیە و چی دەکەن تۆ بڵێ ی ئەمە تا کەی بەردەوام بێت، بە دڵنیاییەوە وا لە داهاتویەکی نادیار نزیکیان دەکاتەوە، ئەوەی ئێستا بە ڕستەیەک باسی کەموو کوڕێیەکانیان دەکات بە پێ ی کات دەبێتە دیاردەو دوژمنی دەرەکیان زیاد دەبێت و هێزێک دروست دەکرێت بۆ کز بون و لە ناو چونیان.
ڕژێمەکانی شایی ئێرانی، سەدام، بن علی، معمر قەزافی هەموو ئەمانە دەوڵەمەند بون خاوەنی سەروەتی سەر زەویی و ژێر زەوی بون، کاتێک بون بە ڕژێم هیچ کەس لە وڵاتانی ڕۆژئاوا نەیتوانی بیان پارێزێت، تکایە هۆش بە بەر خۆتان بهێنن ئەگینا لە دوو ساڵی داهاتو گۆڕانکاری ڕەگدار ڕوو دەدات، پەراوێز خستن و کوشتن و بڕین ژمارەیەکی کەم دەکاتە ئامانج، ئەوا شەقام هی زۆرینەیەو لۆبێکانی دەرەوەتان گروپێکی تر بە لۆبی دەبنە نەیارییان.