بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە پزیشکان و فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان راگەیاند

بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە پزیشکان و فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان راگەیاند
 
کوردنیوز
بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەکانیان، بەشێکی زۆر لە پزیشکانی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتیان کرد و لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گردبوونەوە و داوایان کرد موچەی مانگی شەش و حەوتیان پێ بدرێت.
هەر ئەمڕۆش دژی دواکەوتنی موچەکانیان، لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەکی دیکە فەرمانبەران بایکۆتیان دەستپێکرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە، بەهۆی دواکەوتنی موچەی مانگی شەشەوە هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی رۆژئاو و سەرۆکایەتی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سەرچنار لە سلێمانی و
فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بایکۆتی کاریان کرد.
هەروەها فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و یەکەی قەرزی بچوک لەو قەزایە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد.
لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان و بانکی خانووبەرەی ئەو ئیدارەیە نەچوونەوە سەر کارەکانیان.
لە لایەکی دیکەشەوە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دەربەندیخان دەستیان بە بایکۆت کرد و دەڵێن، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
ئەمەش دوای ئەوەدێت وە مانگی هەشت دێت بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی ٦ دابەش نەکراوە، کە هۆکارەکەی لە ئەستۆی پارتی و یەکێتیدایە.

AM:10:24:01/08/2023