ئەو کەسانەی بە کارتی بانکی پارەیان بردۆتە دەرەوە سزا دەدرێن

ئەو کەسانەی بە کارتی بانکی پارەیان بردۆتە دەرەوە سزا دەدرێن
کوردنیوز
بانکی ناوەندی عێراق سزای بۆ ئەو کەسانە دەرکرد کە بەکارتی بانکی زۆر پارەیان دەبردە دەرەوەی عێراق.
بانکی ناوەندی بڕیاری دا ئەو کەسانە بلاک لیست بکات کە لە ڕێگای کارت بانکی بە کۆمەڵەوە مامەڵەی دارایی و پارەی زۆریان لە دوبەی و تورکیا کردوە .
بەگوێرەی هەواڵەکە، چەند کۆمەڵە کارتێک لە بەشێک لە بانکەکانی ئیمارات بۆ ھەژماری ھاوڵاتیانی عێراقی چون و لەگەڕی سێیەمی تووند کردنەوەی ڕێکارەکانی بەقاچاخ بردنی دۆلار بلاک لیست دەکرێن .
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر 14 بانکی عێراق، نرخی دۆلار بۆ سەروو 150هەزار دینار بەرزبۆتەوە.

PM:03:16:27/07/2023