نەوەی نوێ ڕۆژی دووشەممە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران دەباتە دادگای فیدڕاڵی

نەوەی نوێ ڕۆژی دووشەممە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران دەباتە دادگای فیدڕاڵی
کوردنیوز
رۆژی دووشەممە دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی خۆی تایبەت بە پاشەکەوتی مووچە سازدەکات.
ئەمڕۆ شەممە، دادگای فیدراڵی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە لەسەر داوای فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ دژی تێنەپەڕاندنی یاسای گەڕاندنەوەی پاشکەوتی موچە کۆدەبێتەوە.
پەرلەمانی عێراق لەکاتی پەسەندکردنی یاسای بودجەدا رایگەیاند، بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە وەک قەرز لەسەر حکومەتی هەرێم بەهۆی کەمی دەنگەوە پەسەند نەکراوە، دواتر فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی بەغدا باسی لەوەکرد، بڕگەکە دەنگی پێویستی هێناوە، بەڵام بە ئەنقەست رەتکراوەتەوە.
دواتر فڕاکسیۆنەکە لە داداگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد و دوای لێدانەوەی کامیراکانی چاودێری نێو پەرلەمان و دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی کرد.
هاوکات، نەوەی نوێ تا ئێستا دوو سکاڵای لەسەر گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە تۆمارکردووە.

PM:02:42:22/07/2023