شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن

شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن

کوردنیوز
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی تەمووز، شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆبوونەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن، کە دەبێت هەرێم پابەندی ئەو خاڵانە بێت:
یەکەم؛ هەرێم پابەند کراوە، پارەی کۆمپانیا نەوتییەکان بدات لەسەر بنەمای ئەو نرخەی کە نەوتی عێراقی پێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و کۆمپانیا نەوتییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق کاری پێدەکەن.
دووەم، هەرێمی کوردستان داهاتە نا نەوتییەکانی دەخاتە هەژمارێکی وەزارەتی دارایی عێراق.
سێیەم، وەزارەتی دارایی عێراق 50٪ ی داهاتی دەروازە سنووریەکانی دەگێڕێتەوە بۆ هەرێم.
چوارەم، لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنرێت بۆ دیراسە کردنی پرسی داهاتی نا نەوتی و چەند لەو داهاتە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و چەندی بۆ هەرێم.
پێنجەم، لەکاتێک هەرێم پابەند دەبێت بەو خاڵانەی باس کران، وەزارەتی دارایی عێراق هەڵدەسێت بە تەمویل کردنی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی 2023، تا ئەو کاتەی هەرێم بەردەوام دەبێت لە پاندبوونی بەو خاڵانە.

PM:03:15:27/07/2023