کوردنیوز زانیاری لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات

کوردنیوز زانیاری لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
کوردنیوز
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنەکەی بوو لەگەڵ بەغدا، کێشەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردنیوز کەوتووە، بڕیارە سبەی بڕی ٩٠٦ ملیار دینار بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بنێردرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش.
هاوکات پاش وردبینی و چاودێریکردنی حکومەتی هەرێم لەلایەن عێراقەوە بۆ دڵنیابوون لە پابەندی هەرێم بە رێککەوتنەکان، لە دوای مانگی ئابەوە کێشەی دواکەوتنی مووچە چارەسەردەبێت.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە رۆژی چوارشەممە شاندی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراقی رێککەتوون و داهاتی نەوتی و ٥٠٪ی داهاتی خاڵە سنورییەکانیان رادەست دەکەن و لە بەرامبەردا بەغدا پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە دەنێرێت.

PM:02:51:29/07/2023