کیتۆ دایت ( سیستەمی کیتۆی خواردن )...ئەوەی ئەم ڕێجیمی خواردنە لەوانەی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە کەسەکە هەست بە برسیەتی ناکات و ناچار نییە ژمارەی کالۆریەکانی هەموو پارچەیەکی خواردن حساب بکات بۆ ئەوەی قەڵەو نەبێت .
کیتۆ بریتییە لە سیستەمێکی خواردنی کەم کاربۆهیدرات و پڕۆتینی مام ناوەند و چەوری زۆر بۆ ناچارکردنی لەش بۆ بەکارهێنانی چەوری وەکو سەرچاوەی ووزە .
ئەم سیستەمی خواردنە لە سەرەتای سەدەی ڕابردوو بۆ چارەسەرکردنی گەشکەی مناڵ بەکاردەهات ، کە دوایی پزیشکان تێبینی کاریگەرە خێرا وبەسوودەکەیان کرد بۆ دابەزاندنی کێشی لەش .
لەم ڕێجیمەدا پێویستە ٧٠-٨٠٪ی خواردن چەوری بێت ، ٢٠-٢٥٪ی پڕۆتین و تەنها ١٠-١٥٪ کاربۆهیدرات بێت .
هەروەها زۆر لە توێژینەوە تازەکان ئەوەیان دەرخستووە کە کیتۆ دایت جگە لە دابەزاندنی کێش هەروەها سوودی تری زۆرە بۆ جەستە و عەقڵ و چارەسەری زۆر لە نەخۆشیەکان .
ناوی کیتۆ لە کیتۆن Keton ه وە هاتووە کە بریتین لە پێکهاتەی بچوکی ووزەی ناو خانەکانی لەش .
سەرچاوەی سەرەکی ووزەی لەش شەکری گلوکۆزە ( کاربۆهیدرات ).
کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر کاربۆهیدرات ناخۆی ئەوا لەش بیر لە بەدیلێکی تری ووزە دەکاتەوە، ئەویش ( کیتۆن)ه .
ئەم کیتۆنە لە چەوری زیادەی لەش پێک دێت و لە جگەر و ماسولکەکان خەزن دەکرێت .
کە شەکر ناخۆی ، لەش چەوری ناو جگەر و ماسولکە بەکاردەهێنێ بۆیە کێشی لەشت کەم دەکات .
ئەو خواردنانەی بۆ کیتۆ دەگونجێن چین؟
-هەموو جۆرەکانی گۆشت
- چەوری سروشتی ( وەکو ڕۆنی کوردی )
- ئەو سەوزانەی لەسەر زەوی دەڕوێن وەک : تەماتە ، خەیار ، کاهوو ، زەیتون ، بروکلی ، بیبەری شیرین و توون ، سپێناخ ، فاسۆلیای تەڕ.
- چەرەساتەکان وەک : گوێز ، فستق ، بندق ، بایەم ، گوڵەبەڕۆژە بڕێکی کەمیان لە کاربۆهیدراتیان تیایە ، لە کیتۆیا ڕێگەپێدراون .
هەندێ خواردن هەیە بڕێکی مام ناوەندی کاربۆهیدراتی تیایە بۆیە پێویستە کەم بخورێن وەک : گێزەر ، پیاز ، چەوەنەر.
ئەو خواردنانەی نابێت لە کیتۆ دایت بخوڕێن چین؟
ئەو خواردنانەی بڕێکی زۆر کاربۆهیدراتی تیایە بۆیە نابێت بخوڕێن وەک : پەتاتە ، نان ، برنج ، گەنمەشامی ، شەکر ، شیرینی ، کێک و بسکیتی گەنم ، نەستەلە ، نیسک ، پاقلەمەنیەکان .
زۆربەی میوەکان بڕێکی زۆر شەکریان تیایە بۆیە وا باشە زۆر نەخوڕێن بەتایبەت مۆز .