کوردنیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق، سوربوونی خۆی له‌سه‌ر ههناردهکردنەوەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه راگەیاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه حەیان عەبدولغەنی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق گهیشتە هه‌ولێر و رایگەیاند "ده‌مانه‌وێت میکانیزمی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم، هه‌نارده‌ی نه‌وت داهاتێكی گرنگه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی"، له‌وباره‌یه‌شه‌وه لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی هەرێم کۆدەبێتەوە.
عەبدولغەنی دەشڵێت، سەردانەکەیان بۆ ئەوە بووە کە ئەم پێداچونەوەیە بە رێکارە پێویستەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەزانن
لەبەرامبەریدا کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت دەڵێت، یەکێک لەو پرسانەی گفتوگۆی لەسەر دەکەن جگە لە هەناردەکردنەوەی نەوت، پرسی دیاریکردنی پارەی کۆمپانیاکانە بۆ دەرهێنانی نەوت، لە یاسای بودجە شەش دۆلار بۆ کۆمپانیاکان دیاریکراوە، بەڵام ئەو بڕە دیاریکراوە لەگەڵ گرێبەستەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت ناگونجێت.