لەژێر فشارە ناوخۆیی و نێودەڵەتیەکاندا ڕۆژی هەڵبژاردن یەکلادەکرێتەوە

لەژێر فشارە ناوخۆیی و نێودەڵەتیەکاندا ڕۆژی هەڵبژاردن یەکلادەکرێتەوە

کوردنیوز
دوای فشارە ناوخۆی و دەرەکییەکان بۆ ئەجامدانی هەڵبژاردنەکان، سبەی یان دووسبەی رۆژی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دیاریدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، "چاوەڕێی نوسراوی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقن بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لە هەرێم و لەگەڵ گەیشتنی نوسراوەکە ئەوانیش رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێم دیاریدەکەن".
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم روونیشیکردەوە،" پێشبینی دەکەین مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنەکان لە هەرێم بەڕێوەبچن."
ئەوەش لەکاتێکدیاە پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، لە ١٨ـی ١١ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و ناتوانن لە هەمان ماوەدا سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکەن، پێشنیازی کرد هەرێم رۆژێک لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو دایاریبکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمان.
لەدوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بە نایاسایی، جوڵانەوەی نەوەی نوێ سکاڵای یاسایی لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد، لە رۆژی ٣٠ ئایار، دادگای فیدراڵی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی بە نایاسایی و نا دەستوری ناوبرد و بەوەش نوێکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵوەشایەوە و کۆمیسیۆنی عێراق بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کەوتە ئەستۆ.

PM:12:09:22/07/2023