قەیرانی غاز لە سلێمانی سەرهەڵدەداتەوە

قەیرانی غاز  لە سلێمانی سەرهەڵدەداتەوە

کوردنیوز
هۆشداری دەدرێت لە پەرەسەندنی قەیرانی غاز لە سلێمانی و بێباکی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵنەدانیان بۆ دابینکدنی بڕی غازی پێویست بۆ دانیشتوانی شارەکە.


کۆچەر تاهیر، نوێنەری کارگەکانی غازی ماڵانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد "لەمرۆوە بەرپرس نین لە بەرزبونەوەی نرخی غاز لە سلێمانی" چونکە بەهۆی نەبوونی غاز کارگەکان ناتوانن بڕی پێویست غاز دابەش بکەن بەسەر هاوڵاتییاندا لەکاتێکدا مانگانە بۆ وەرزی زستان پێویستمان بە 400 تۆن غاز هەیە، بەڵام ئێستا ناگاتە 260 تۆن.

کۆچەر تاهیر وتیشی ئێستا ١٣ تەنکەر غاز بۆ سلێمانی دابین کراوە ، بەڵام و بەهۆی نەگونجاندن و خراپی ئەو شێوازی میکانیزمی دابەشکردنەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانەوە دابەش دەکرێت جیاکارییەکەی زۆری نایەکسانی و نا دادپەرەوەری لەنیوان کارگەکان کراوە.

دەشڵێت، لە بەشە غازی سلێمانی دراوە بە کارگەکانی دەرەوەی شار و بەڕیوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان هەستاون هەموو کارگەکانی سلێمانیان کردووە بە هەشت تەنکەر و کارگەکانی دەرەوەی شاریان کردووە بە هەشت تەنکەر و زیادیانکردوە، هەر بۆیە ئێمە گومانمان هەیە لەوەی بۆیان ساغناکرێتەوەو ئەگەر بەمشێوەیە بروات شاری سلێمانی تووشێ قەیرانێکی دەبێت کەس ناتوانی سەری لێدەربکات.

PM:12:42:15/11/2022