کوردنیوز
دووەم رۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی پێنەدانی دەرماڵە و نەبوونی خزمەتگوزاری لەبەشە ناوخۆییەکاندا خۆپیشاندانی سەرتاسەریان ئەنجامدا و بایکۆتی خوێندنیان کرد، لەمبارەوە نەوەی نوێ پشتگیریی تەواوی داواکارییەکانی خوێندکاران دەکات.
نەوەی نوێ لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەم دەسەڵاتە سی ساڵە بەمەبەست دژایەتیی خوێندکاران و قوتابیان دەکات و نایەوێ نە ئێستایان هەبێت نە داهاتوو. ئەم بەناو حکومەتە ماوە بەسەرچووە شکستخواردووە گەیشتۆتە ئاستێک نە لەکاتی خوێندکاریدا دەرماڵەیەک دەداتە خوێندکاران، نە لەکاتی تەواوکردنی خوێندنیشیاندا هەلیکاریان بۆ دەستەبەر دەکات.
لەکاتێکدا دەرماڵەی هەموو خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان نزیک بە شەش ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، کە داهاتی یەک رۆژی خراپتریین و کەم داهاتتریین خاڵی سنووریی و یەک سەعاتی ئەو نەوتەیە کە بەتاڵانی دەبەن بۆ خۆیان.
ئەمە جگە لەوەی حکومەت بەڵێنەکەی ساڵی پاری نەبردە سەر و تەنها پێنج مانگ دەرماڵەییەکی کەمیان بۆ خوێندکاران سەرفکرد.