پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو لەسەر مافی ئاژەڵ کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو لەسەر مافی ئاژەڵ کۆدەبێتەوە
کوردنیوز
رۆژی سێشەممە پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی کوردستان دەربارەی پاراستنی مافی ئاژەڵ و کەرتی کشتوکاڵ کۆدەبێتەوە.

بڕیارە، بەرواری (15/11/2022) پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، کارنامەی دانیشتنەکە بریتییە لە:

یەکەم:
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای (بەرکارکردن وهەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیی عێراقی).
دووەم:
دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای (پەروەردەو فێرکاری لە هەرێمی کوردستان- عێراق).
سێیەم:
خوێندنەوە دووەم بۆ پێشنیازە یاساکانی (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی کوردستان-عێراق) ، (هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف) و (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان-عێراق)، بەپێی ئەم کارنامەیە بێت پەرلەمان دەربارەی دەستلەکاکێشانەوەی پەرلەمانتاران هیچ بڕیارێک نەدات، لەکاتێکدا بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی پەرلەمان، پەرلەمانتارانای فراکسیۆنی نەوەی نوێ، یەکگرتوو، نامەی دەستلەکاکێشناوەی ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە.

PM:01:05:13/11/2022