ئێران هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکات

ئێران هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکات
کوردنیوز

خۆپیشاندانەکانی ئێران پێی نایە رۆژی ٥٧تەمینەوەو رۆژانە بەسەدان قوربانی بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دەکوژرێن و بریندار دەبن.

کیومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای ئێرانیش دەڵیت چاوەڕێی فەرمانی حەزرەتی ئایەتوڵا خامنەیین کە داوا بکات رووبەڕووی خۆپیشاندەران بینەوە، چونکە خۆپیشاندەران لەم وڵاتە دوژمنن و جێگایان نابێتەوە.


ئەو فەرماندەیە وتیشی، "ئەگەر تا ئێستا لەگەڵ خۆپیشاندەران روبەڕوو نەبووینەتەوە، ویستی رابەری لەسەر نەبووە و رێگا نادەین دوژمنان لە شەقام و کۆڵانەکانماندا هانگاو بنێن، چونکە پیلانگێڕان بوونەتە یاری دەستی دوژمن"

PM:03:00:12/11/2022