کوردنیوز
ئاریان تاوگۆزی پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاشکرایکرد، کەرتی تەندروستی لە هەڵەبجە پەکی کەوتووە و دامەزراندن بەشێوەی نا شەفافیەت و خزم خزمێنە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە بۆ کەسەکانیان ئەنجامدەدرێت.
ئەمڕۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆ رۆژی دووەم دەرچوانی دانەمەزراوەو خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی گردبوونەوە و داوای دامەزراندن بەشێوەی دادپەروەرانە دەکەن و ئاریان تاوەگۆزیش پەرلەمانتاری عێڕاق رایدەگەیەنێت، حکومەت نەیتوانییوە هەلی کار بۆ گەنجان دابین بکات و کاتێک هەلیکار بۆ ٣٠ یان ٥٠ کەس دەڕەخسێنێت ئەو کات بە شێوازێکی ناشەفافیانە و واستە واستە کاری خزم خزمایەتی دادەمەزرێن.
راشیگەیاند، کەرتی تەندروستی لەهەڵەبجە بەهۆی گەندەڵییەکانی جوت حزبەوە پەکی کەوتووە.
ئەمڕۆ دەرچوانی دانەمەزراوەو خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی گردبوونەوە لەدژی ئەو گەندەڵی و ناشەفافیەی کە لە دامەزراندنی ١٣٠ کەسدا کراوەو داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەن.