کۆمسیۆنی هەرێم: ئەگەر لایەنە سیاسیەکان بگەنە رێککەوتن هێشتا کات ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

کۆمسیۆنی هەرێم: ئەگەر لایەنە سیاسیەکان بگەنە رێککەوتن  هێشتا کات ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
کوردنیوز
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد هێشتا کات ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢، شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر ئەگەر لایەنە سیاسیەکان بگەنە رێککەوتن و کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە، هێشتا کات ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن کە بڕیارە لە رۆژی یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاندبوو،  فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەیەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت و بە هیچ بەهانەیەک نابێت دوابخرێت.

ئەوەشی وت. دەبێت بە زوترین کات دانیشتن و کۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن بخرێتە بەرنامەی کارەوە
.

ئەوەش لەکاتێکدایە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەرسومێکی هەرێمی دەرکردوە کە بڕیارە رۆژی ١ی ١٠ ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.




PM:03:33:26/04/2022