کوردنیوز
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند "جەنگی ئەتۆمی بەکەم مەزانن" و هۆشداریدا لە هەڵگیرسانی جەنگی سێهەمی جیهانی.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، لەبارەی پەیوەندیی و ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ روسیادا، هۆشداریدا لە هەڵگیرسانی جەنگی سێهەمی جیهانی و دەڵێت، "جەنگی ئەتۆمی بەکەم مەزانن و هی ئەوە نییە گاڵتەی پێبکرێت".
لەلایەکی دیکەوە دیمیترۆ کۆلیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دەڵێت هۆشدارییەکەی روسیا بۆ ترساندنی جیهانە و مۆسکۆ هەست بە شکست دەکات لە ئۆکرانیا.
رۆژی ٢٤ی مانگی شوباتی ئەمساڵ روسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و تێیدا بووە هۆی کاولبوونی چەند شارێکی ئەو وڵاتە و ئاوارەبوونی خەڵک بە ملیۆنان.