گردبوونەوەی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی بۆ دامەزراندن بەردەوامە

گردبوونەوەی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی بۆ دامەزراندن بەردەوامە

کوردنیوز
لە سلێمانی گردبوونەوەی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی پێی نایە رۆژی سێهەمەوەو بەردەوامن لە بایکۆتکردن.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤، جارێکی دیکە خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندن دەکەن.

خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی ناڕەزایی دەردەبڕن لەوەی جیاوازی لەنێوان شارەکانی هەرێم دەکرێت و ئاگادارن لەوەی دامەزراندن لە دهۆک و زاخۆ کراوە.

خۆبەخشان روونیشیدەکەنەوە، کە بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردن و کەرتی تەندروستی ئیفلیج دەکەن.






AM:10:52:26/04/2022