عێراق؛ رێژەی هەڵاوسان زیادیکردووە

عێراق؛ رێژەی هەڵاوسان زیادیکردووە
کوردنیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماری هەڵاوسانی  مانگی ئاداری بڵاوکردەوە.

رۆژی دووشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی هەڵاوسان لە مانگی ئاداری رابردوودا زیادیکردەوە، کە هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراک دەگەڕێتەوە.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو رێژەیە بە بەراورد بە مانگی شوبات بە رێژەی 0.8% زیادیکردووە.

هاوکات هۆکاری هەڵاوسانەکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراک و پۆشاک و بازاڕ بوووە.



AM:10:26:26/04/2022