رانیە؛ مامۆستایان و فەرمانبەران دژی پێنەدانی مووچەکانیان گردبوونەوە
کوردنیوز
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین لە رانیە گردبوونەوە دژی پێنەدانی مووچەکانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢، لە بەردەم زانکۆی راپەڕین مامۆستایان و فەرمانبەران گردبوونەوە و داوا دەکەن مووچەی مانگی سێیان پێبدرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێش لە سلێمانی چەند بەڕێوەبەرایەتییەک بایکۆتی دەوامیان کرد بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە.
AM:09:44:26/04/2022