ئەو خواردنانەی کۆلاجین زیاد دەکەن

ئەو خواردنانەی کۆلاجین زیاد دەکەن
کوردنیوز

کۆلاجین یەکێکە لە پرۆتینە پێویستەکان بۆ جەستەی مرۆڤ و کاردەکات لە دروست کردن و بەهێزکردنی ئێسک و دەمارەکان و پێست و نینۆکەکان.

ئەو خواردنانەی کۆلاجین زیاد دەکەن لە لەش:-

- ماسی ، قارچک، قاچی مریشک و پەلەوەر ، ئێسکی حەیوان، هێلکە، گێزەر، دەنکە کولەکە، قەڕنابیت ، تەماتە، میوە مزرەکان

حەبی کۆلاجین:-

- ماددەی کۆلاجین پارێزگاری دەکات لە نەرمی و جوانی پێستی دەست، و ڕێگە لە دروستبوونی چرچی دەگرێت، و گەنجی بە پێست دەبەخشێت.
- هێڵە دروستبووەکانی سەر پێست پڕدەکاتەوە.
- چارەسەری شوێنی بەجێماوی دوای برین یان زیپکە دەکات.
- تاڵە قژەکان بەهێز دەکات و جوانی و بریقەی سروشتی بە قژ دەبەخشیت.
- لابردنی شوێنی چرچبوونەکان لە نزیکی دەم لە بەساڵاچواندا.
- بەسودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری هەوکردنی جومگەکان.
- هەموو ماسوولکەکانی جەستە بەهێز و چالاک دەکات.
- ئێسک و ددانەکان بەهێز دەکات.
- یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و کۆئەندامی بەرگری چالاک دەکات.
- لەش لە مادە زیانبەخش و ژەهراویەکن قاک دەکاتەوە.
- زیندە چالاکی لەش زیاد دەکات.

تێبینی:-

حەبی کۆلاجین:-

سودەکانی خواردنی حەبی کۆلاجین بەرچاوە و تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی خراپی نەبووە تا هۆشیاری لەسەر بدرێت، حەبی کۆلاجین گەر زیادەڕۆیی نەکرێت لە خواردنیدا هیچ زیانێکی نیە، جگە لەوەی ئەوکەسانەی خواردویانە کێشیان زیادی کردووە. ئەوەش بە زیان دانانرێت بەڵکو دەتوانرێت بۆ زیادبوونی کێش بەکاربهێنرێت لەلایەن ئەوکەسانەوە کەوا حەز بە قاڵەو بوون دەکەن. زۆر لە دەوڵەتەکان حەبی کۆلاجین بەرهەمدەهێنن، دیارترینیان یابان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.

AM:11:59:31/03/2022