تەرمی کۆچبەرێکی دیکەی کورد دۆزرایەوە

تەرمی کۆچبەرێکی دیکەی کورد دۆزرایەوە
کورد نیوز
دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان بڵاویکردەوە، تەرمی کۆچبەرێکی دیکەی کورد کە ناوی (پارێز ناسح محەمەد)ی تەمەن بیست و دوو ساڵە، دۆزرایەوە.

شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان رایگەیاند، دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر رووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنان، ئاگادارکرانەوە لە دۆزینەوەی تەرمی یەکێک لەو کۆچبەرە کوردانە.

نوێنەری دەزگای لوتکە ئەوەشی خستەڕوو لەو ڕووداوەدا کە لە نزیک دوورگەی سانتۆرینی ڕوویداوە لە ٢١-١٢-٢٠٢١ بیست و حەوت کۆچبەری کورد بیسەرشوێن بوون تا ئیستا چوار تەرمیان دۆزراونەتەوە.

وتیشی، لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک حکومەت و سەفارەتی عێراقی ئاگادارکراونەتەوە.

AM:10:00:31/03/2022