بزووتنەوەی ئیمتیداد: دەنگ بە كاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەدەین

بزووتنەوەی ئیمتیداد: دەنگ بە كاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەدەین
كوردنیوز
مەنار عوبەیدی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیمتیداد رایگەیاندووە، بزووتنەوەی ئیمتیداد کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە، کە پەرلەمانتارێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە، بۆیە پەرلەمانتارانی ئیمتیداد لەدانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ دەنگ بەبەربژێرەکەیان دەدەن.

مەنار عوبەیدی رایگەیاند، ئەگەر کاندیدی خۆمان لە رکابەرایەتییەکان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لەبەر هەر هۆکارێک بەشدار نەبێت، ئەوا پەرلەمانتارانی ئیمتیداد لەدانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ بەشدار نابن.

ناوبراو باسی لەوەش كردووە، كە لە گەڕی یەکەمی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەنگ بە بەربژێری جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەدەین، بەڵام ئەگەر لە گەڕی یەکەم هیچکام لە بەربژێرەکان سەرنەکەوتن و بەربژێرەکەی نەوەی نوێ نەگەیشتە گەڕی دووەم، ئەوا لە دانیشتنەکەدا دەکشێینەوە.

PM:02:12:03/07/2022