پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا لە مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار

پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا لە مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار
کوردنیوز
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی بەرزبوونەوەی دۆلار هۆشداریدا و داوایکرد رێشێونی توندتر بگیرێتەبەر.
لەمیانی میوانداریكردنی عەلی عەلاق, پارێزگاری بانكی ناوەندی, بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان، باس لە مترسییەکانی بەرزبوونەوەی دۆلار کرا و داواکرا رێوشوێنی نوێ‌ بگرێتەبەر بەوشێوەیەی پارێزگاری لە سەقامگیری بازاڕو كۆنتڕۆڵكردنی بەهای دۆلار دەكات.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق روونیکردەوە، "قەیرانی دۆلار مەترسیەكی گەورەیەو هەڕەشە لە قەوارەی دەوڵەت دەكات و هۆشداریدەدەین لە هەستیاری دۆخەكە, ئەم قەیرانە مەترسیەكانی كەمترنین لە تیرۆر, بەوپێیەی هەڕەشە لەبوونی دەوڵەتی دەكات, بە تایبەت لەسایەی بوونی كارلێكی دەرەكی, كە بێوچان هەوڵی تێكدانی سەقامگیری سیاسی و ئەمنیی وڵات دەدات.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە سەروو ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ماوەی چەند رۆژێکە بەرزە.

AM:11:52:25/07/2023