بانکی ناوەندی دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی دۆلاری خستە بازاڕەوە
کوردنیوز
کەمێک پێش ئێستا بانكی ناوەندی (226) ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخی دۆلاریش بە زیاتر لە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەمە نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرزە.
هەر ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕێ 226,553,620 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە بڕی 209,143,620 بە حەواڵەیە و بڕی 17,410,000 بەشێوەی نەقدە.
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بەرزە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەمریکا سزای بەسەر ١٤ بانکی عێراقیدا سەپاندووە.

AM:11:50:24/07/2023