کوردنیوز
ئەمڕۆ شەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی.
بەگوێرەی زانیارییەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی رۆژی شەممەیە بانکی ناوەندی دۆلار ناخاتە بازاڕەوە.
بەهۆی سەپاندنی سزای ئەمریکا بەسەر ١٤ بانکی عێراقیدا بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە سەروو ١٥٠ هەزار دینار لەکاتێکدا پێش سەپاندنی سزاکان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.