شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لە هەرێم دەکات

شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لە هەرێم دەکات
کوردنیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشناسى هەرێم رایگەیاند، پلەکانى گەرما لەمڕۆ و سبەینێ بەراورد بە رۆژانى رابردوو، زیاتر بەرز دەبنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانى دوێنێ بە نزیکەیی ١ تـاکو ٢ پلە و سبەینێ هەینیش پلەکانى گەرما لەناوچەکانى هەرێمى کوردستان نزیک دەبێت لە تۆمار کراوەکانى ئەمڕۆ.
کەشناسی هەرێم داواشی لە هاوڵاتییان کرد، ئەگەر زۆر پێویست نەبێت مەچنە بەر خۆر و هەتاکو دەتوانن، خۆتان لە چوونە بەر خۆر بەدوور بگرن، ئەوەش لەپێناو روونەدانى رووداى نەخوازراو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٤٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ٤٢ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٤٤ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٤٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٤٥ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٣٠ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٤٥ پلەى سیلیزى
سۆران: ٤٢ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٤٧ پلەى سیلیزى

PM:02:38:20/07/2023