ئاڵۆگۆڕی پۆستەکانی ئیدارەی خۆجێی لەنێوان گۆڕان و یەکێتی راگیراون

ئاڵۆگۆڕی پۆستەکانی ئیدارەی خۆجێی لەنێوان گۆڕان و یەکێتی راگیراون
کوردنیوز
دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر رێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان، ئاڵۆگۆری پۆستەکان لەنێوان ئەو دوولایەنە ئیفلیج بووە.



کاوە عەبدوڵا رێكخەری ژووری حكومەتی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە، ماوەیەكە لیژنەکان بۆ ئاڵۆگۆڕی پۆستەکان کاریان وەستاندووە، چونکە لەسەر پۆستەکان تێبینیان هەیە، وتیشی بەشێك لەو پۆستانەی کە تائێستا پێمان نەدراوە بریتین لە قایمقامی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری پۆلیسی گازو نەوت و قایمقامی سەیدسادق.


لەبەرامبەریدا سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت "ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ گۆڕان کراوە وەكو یەكێتی هیچ کێشەیەکیان لەجێبەجێكردنیدا نییە و دواکەوتنی ئاڵوگۆرەکە تەنها مەسەلەی رۆتیناتەو هەندێكیشیان بەهۆی رێكارە كارگێڕییەكانەوە بووە.


ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا قوباد تاڵەبانی بەبێ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنەکە چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی و قایمقامی گۆڕی بەڵام هەر زوو گۆڕان هاتە دەنگ و دژی ئەو کارەی قوباد تاڵەبانی وەستایەوەو بۆیە تاوەکو ئێستا ئاڵۆگۆڕەکان راگیراون

PM:02:56:10/11/2022