پەرلەمانتارانی کۆمەڵ مووچەکانیان وەردەگرن و دەیکەن بەخێر

پەرلەمانتارانی کۆمەڵ مووچەکانیان وەردەگرن و دەیکەن بەخێر
کوردنیوز

دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی کۆمەڵ رۆژی شەشی ئەم مانگە بڕیاریاندا کە بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان بکەن، ئەمڕۆ کۆمەڵ بە فەرمی لە رێگەی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیەوە رایگەیاند کە مووچەکانیان وەردەگرن بەڵام وەک خۆیان دەڵێن دەیکەن بە خێر.



عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەڕی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسینێکی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت، "لە هەموو حاڵەتێكدا مووچەی پەرلەمانتارانی ئەم خولە بەردەوام دەبێت تا ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بۆیە كۆمەڵ بڕیاریدا سەرجەم مووچەی پەرلەمانتارەكانی بداتە هەژاران".

پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک وادەکەی درێژکردەوەو فراکسیۆنی نەوەی نوێش بایکۆتی دانیشتنەکانیان کردو مووچەکانیشیان رەتکردەوە


PM:02:54:10/11/2022