قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی بۆ جاری دووەم بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد

قوباد تاڵەبانی و تیمەکەی بۆ جاری دووەم بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد
کوردنیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، بۆجاری دووەم قوباد تاڵەبانی و بەشێک لە تیمەکەی بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد.


یەکێتی بەم هەنگاوەی دەیەوێت پارتی بە سیاسەتەکانیدا بچێتەوەو چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە لەنێوانیاندا هەیه، یەکێتی نیگەرانە لە جوڵەکانی پارتی لەبارەی تۆمەتبارکردنی دژە تیرۆری یەکێتی لەتیرۆرکردنی هاوکار جاف و ناوهێنانی قوباد و بافڵی برای لەدادگای هەولێر وەک تۆمەتبار لەسەر تیرۆرکردنی موراد کانی کوردەیی.


هەروەها بە بڕیاری حزب لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا تەنها" هەریەک لە وەزیری رۆشنبیری و وەزیری پلاندان بەشداری دەکەن

PM:01:24:09/11/2022