بانکی ڕافیدەین 50 ملیۆن دینار وەک پێشینە دەداتە هاوڵاتییان

بانکی ڕافیدەین 50 ملیۆن دینار وەک پێشینە دەداتە هاوڵاتییان
کوردنیوز
بانکی رافیدەینی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، بری ٥٠ ملیۆن دینار وەک پێشینە و قەرز دەداتە هاوڵاتییان.

پێشنیەکە وەک هاوکاری بۆ پرۆژەی خانوبەرەیە کە دەتوانن فەرمانبەران و خانەنشینان سوودمەند بن لێی.

هەروەها هاوڵاتییان دەتوانن لە ماوەی دە ساڵدا قەرزەکە بەنەوە بە بانکی رافیدەین.


بەڵام لە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای داهاتی زۆر، حکومەت تەواوی پێشنییەکانی راگرتووە و هیچ هەوڵێک لەبارەیەوە نادات.

 

AM:10:41:29/10/2022