لە ماوەی هەشت ساڵدا بەهۆی گەندەڵییەوە ٥٥١ ملیار دۆلار بەهەدەردراوە لە عێراق

لە ماوەی هەشت ساڵدا بەهۆی گەندەڵییەوە ٥٥١ ملیار دۆلار بەهەدەردراوە لە عێراق
کوردنیوز
بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگای چاتام هاوسی سەربەخۆی بەریتانی بۆ لێکۆڵێنەوەی سیاسی، دەرکەوتووە لە عێراق بەهۆی گەندەڵییەوە، ٥٥١ ملیار دۆلاری خەزێنەی عێراقی بەهەدەدراوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە لەساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٤ لە عێراق، دەسەڵاتەکان بە شێوەیەکی گەندەڵی دابەشکراوە و سەرەڕای بودجەیەکی زۆر بەڵام دەسەڵاتداران نەیانتوانیووە خزمەتگوزارییان بۆ. هاوڵاتییان دابین بکەن، وەک ئاو و دەرمان، کە بەهۆیەوە وڵات لە دۆخێکی باشدا نییە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"کەمینە دەسەڵاتدارەکەی عێراق لەرێگەی گەندەڵی لە دابەشکردنی دەسەڵاتەوە ساڵانە سودمەند دەبن لەو سامان و بودجەیەی سەد ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت."

AM:10:13:03/10/2022