کوردنیوز
موقتەدا سەدر تویتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێت،" ئەوان نە سەر بە رۆژهەڵاتن نە رۆژئاوا و رێگا نادەین کەسێکی بێ بنەما حکومی عێراق بکات".
رۆژی دووشەممە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاد"ئەوانەی بانگەشەی بوونی پاڵپشتێک دەکەن و سەربەون، ئەویش خاوەنی راستەقینەیان نییە، جا هەرکەس بێت، ناتوانن حوکمڕانیمان بکەن."
وتیشی"کاتێک لێیاندابڕان و پەنایان بۆ ئەشکەوتەکە برد تەنها لەبەر ئەوەبوو وتیان جگە لە خودا هیچ شتێکی دیکە ناپەرستین" .
سەدر ئاماژەی بەوەشکرد "پەروەردگارتان میهرەبانی خۆییتان بەسەردا دەبارێنێت و لەناوتاندا بڵاویدەکاتەوە و دۆخێکی گونجاوتان بۆ فەرەهەم دەکات."