ئەفغانستان؛ بەهۆی بومەلەرزەیەکی بەهێزەوە ٢٥٠ کەس گیانیانلەدەستدا

ئەفغانستان؛ بەهۆی بومەلەرزەیەکی بەهێزەوە ٢٥٠ کەس گیانیانلەدەستدا
کوردنیوز
بومەلەرزەیەک لە ئەفغانستان روویداو بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیانلەدەستدا.

رۆژی چوارشەممە ٢٢ی حوزەیران، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦.١ پلە لە ئەفغانستان روویداوەو بەهۆیەوە ٢٥٠ کەس گیانیانلەدەستداوەو رێژەیەکەی زۆر برینداری لێکەوتۆتەوە.

بوومەلەرزەکە لە دووری ٤٤ کیلۆمەتر لە پارێزگای خۆستی سەر سنووری پاکستان روویداوە لە قوڵیی ٥١ کیلۆمەتر.

میدیاکان باس لەوەدەکەن بومەلەرزەکە هێندە بەهێز بووە وڵاتانی دەوروبەری هەستیان پێکردووەو پێدەچێت ژمارەی گیانلەدەستدان زیاتر بێت.



AM:10:46:22/06/2022