کوردنیوز
ئێران و سعودیه, دوو ڕكابه‌رى سه‌رسه‌خت له‌ناوچه‌ى كه‌نداودا، ئێران له ناوچه‌كه وه‌ك پێگه‌و ناوه‌ندى شیعه‌گه‌رایى داده‌نرێت, سعودیه‌ش جگه له‌پێگه ئاینیه‌كه‌ى لاى مسوڵمانان, وه‌ك ناوه‌ندى سیاسى سونه‌كان و جوڵاندنیان سه‌یر ده‌كرێت.
هه‌ر كاتێك ناوى ئێران و سعودیه له‌ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوڕاست دێت, وه‌ك دوو ڕكابه‌رى سه‌رسه‌ختى یه‌كتر له‌ڕووى سیاسى و ململانێى پێگه‌و رۆڵ بینین و هه‌وڵدان بۆ باڵا ده‌ستیى له‌ناوچه‌كه ته‌ماشا ده‌كرێن, ئه‌و ڕۆڵه‌ى سعودیه‌ش زیاتر له دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حسێن ده‌ركه‌وتووه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌هۆى ململانێى سیاسى و مه‌زهه‌بگه‌رایى و هه‌ڵوێستیى جیاوازیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه, سعودیه و ئێران, ناكۆكیى و ململانێییه‌كى نائاساییان هه‌یه‌وپه‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌رده‌وام له‌گرژیى و ئاڵۆزیدا بووه.
تائێستا هه‌ردوو وڵات به‌نێوه‌ندگیریى وڵاتانى ناوچه و نێوده‌وڵه‌تی پێنج جار كۆبونه‌ته‌وه‌و گفتوگۆ و دانوستانیان كردووه.
به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتمانیى ئێران, خولى پێنجه‌مى گفتوگۆى نێوان سعودیه‌و ئێران له‌شارى به‌غدا به‌ڕێوه‌چوه.
هه‌ریه‌ك له به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگریى سعودیه‌و به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتمانیى ئێران, نوێنه‌رایه‌تى وڵاته‌كانیان كردووه.
به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك, عێراق و عومان نێوه‌ندگیریى خولى پێنجه‌مى گفتوگۆكانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یان كردووه.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتمانى ئێران رایگه‌یاند, گفتوگۆكان ئیجابیى بوون, چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا به‌رپرسانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌و ئێران كۆببنه‌وه.
له‌ساڵى 2016ه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان سعودیه‌و ئێران به ته‌واوه‌تى پچڕاوه, به‌هۆى ئه‌وه‌ى خۆپیشانده‌رانى ئێرانى هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى سعودیه له‌شارى تاران.
توڕه‌بونى ئێرانیه‌كان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت, كاتێك ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودیه كه‌سایه‌تیه‌كى دیارى شیعه‌یان له‌سعودیه كوشت.
ماوه‌ى ساڵێكه گفتوگۆ و دانوستانه‌كانى نێوان سعودیه‌و ئێران ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه, به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانیان.