کوردنیوز-راپۆرت
له‌دێر زه‌مانه‌وه كریستیانه‌كان به‌شێكى سه‌ره‌كی و گرنگى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى بون و له‌وڵاتى نێوان دوو ڕووباره‌كه‌دا ژیاون و به‌شێك بوون له ژیان و مێژووى عێراق و عێراقیه‌كان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه قۆناغ به قۆناغ ژماره‌یان به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه چوه‌و به به‌رده‌وامی كۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق كردووه.
كۆچى كریستیانه‌كان له عێراق, به‌تایبه‌تی له‌دواى ساڵى 2003 و به‌هۆى بونى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منی له‌سه‌ر بون و ژیان و كار‌و سه‌روماڵیان به‌بیانو و پاساوى جۆراوجۆر, زیاتر بوو, ئه‌و دیارده‌یه‌ش دواى ساڵى 2006و توندوبونه‌وه‌ى شه‌ڕى تائیفی له عێراق, زیاتر په‌ره‌ى سه‌ند.
له‌ماوه‌ى 18 ساڵى رابردوودا به‌شێكى زۆرى كریستیانه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆچیان كردووه, ئه‌وه‌ش به‌هۆى ڕووداوه ئه‌منیه‌كان و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر باروگوزه‌ران و ژیانیان, ئه‌وه جگه له قه‌یرانه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى ئابوری و دارایى ساڵانى رابردوو و بارگرانیى سه‌رشانیان به‌هۆى ناهه‌موارى و نه‌هامه‌تیه‌كانى عێراق به‌تایبه‌تى و ناوچه‌كه به‌گشتى، مه‌ترانێكى كه‌نیسه‌ى قه‌ره‌قوش ده‌ڵێت, تائێستاش كۆچكردنى كریستیانه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ى عیراق به‌رده‌وامه.
كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ له‌عێراق رایگه‌یاندووه, به‌هۆى كۆچكردنى كریستیانه‌كانى عێراق له‌ساڵى 2003ه‌وه تا ئێستا, ژماره‌ى كریستیانه‌كان له ملیۆنێك و 500 هه‌زاره‌وه كه‌مبوه‌ته‌وه بۆ 250 هه‌زار.
مامۆستایه‌ك له قه‌زاى قه‌ره‌قوشى مه‌سیحینشین ده‌ڵێت, به‌شێكى زۆرى مه‌سیحیه‌كان له‌ناوچه جیاكانى عێراق, به‌هۆى ڕووداوه كاره‌ساتباره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیى چه‌كدارانى داعش و به‌رده‌وامبونى هه‌ڕه‌شه ئه‌منیه‌كان له‌سه‌ر باروگوزه‌ران و ژیان و كار‌و سه‌لامه‌تییان, كۆچیان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق.
ئه‌و هاوڵاتیه مه‌سیحیه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت, به‌شێكى زۆرى كه‌سوكاره‌كه‌ى له‌خوشك و خوشكه‌زاو كه‌سه نزیكه‌كانى به‌هۆى مه‌ترسیى له‌سه‌ر ژیانیان و كار‌و ماڵ و حاڵیان كۆچیان كردووه.
ناسه‌قامگیریى و له‌شكركێشیى سوپاى توركیا‌و په‌كه‌كه‌ش هۆكار بووه بۆ ئاواره‌بون و ده‌ربه‌ده‌رى كریستیانه‌كان و به‌جێهشتنى عێراق.
به‌و هۆیه‌وه له‌كۆى 20 گوندى كریستیانه‌كان له‌سنورى زاخۆ, نۆ گوندیان چۆڵكراون.
پێشتر كریستیانه‌كانى عێراق زیاتر له‌شارى موسڵ و ده‌شتى نه‌ینه‌واو شارى به‌غداو پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و سلێمانى ده‌ژیان, به‌ڵام به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منى و دواتر په‌لامارى چه‌كدارانى داعش له‌ساڵى 2014, زۆرینه‌یان كۆچیان كرد بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وروپا, ئه‌وانه‌شیان كه له عێراق ماون, زیاتر له‌ناوچه جیاكانى هه‌رێمى كوردستان نیشته‌جێن.
له‌ئێستادا نه‌ك هه‌ر هاوڵاتیانى ئاین مه‌سیحى, به‌ڵكو سه‌رجه‌م چین و توێژ و ئاینه جیاوازه‌كانى عێراق, داواى ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگیریى و ئه‌من و ئه‌مان و پاراستنى كه‌رامه‌ت و سه‌رو ماڵ و گوزه‌رانیان ده‌كه‌ن.