نرخی دۆلار بەرزبوەوە

نرخی دۆلار بەرزبوەوە

کورد نیوز
نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات و ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ سێ شەممە "٥ ى نیسانی ٢٠٢٢"  بە گوێرەى ئەو نرخانەى کە "کورد نیوز" لە بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى وەرى گرتووە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار  و ٦٥٠ دینارە  و ٥٠٠ دینار بەرزبۆتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ کەمتر لە ١٤٥ هەزار دینار دابەزی، بەمەش جموجۆڵ لە بازاڕەکانی دۆلار دروستبوو و هاوڵاتییەکی زۆر دۆلارەکانیان بۆ دینار گۆڕییەوە.


نرخەکانی دیکەش بەمشێوەن:-

١٠٠-  یۆرۆ بە ١٦٣ هەزار دینارە

١٠٠-  پاوەن بە ١٩١ هەزار دینارە

١٠٠-  تمەن بە پێنج هەزار و ٥٠٠ دینارە
١٠٠ - لیرەی تورکی بە ١٠٢٥٠ دینارە


PM:12:30:05/04/2022