نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزیووەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١١٠ دۆلارە.

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ  سێ شەممە، (٢٩ ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٠ دۆلار و ٣ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١٠٤ دۆلار و ٤ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.

AM:09:19:29/03/2022