جارێکی دیکە نرخی نەوت ١١٨ دۆلاری تێپەڕاند

جارێکی دیکە نرخی نەوت ١١٨ دۆلاری تێپەڕاند
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزتربوەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١١٨ دۆلارە.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٢ ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٨ دۆلار و ٨ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١١٤ دۆلار و ٣ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.

AM:09:25:22/03/2022