نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جارێکی دیکە بەرزبوویەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١١٢ دۆلارە.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ ( شەممە، ١٢ ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٢ دۆلار و حەوت سەنتە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١٠٩ دۆلار و سێ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.


AM:09:34:12/03/2022