ناسا: لە چەند رۆژی داهاتوودا تەنێکی گەورە لە زەوی نزیکدەبێتەوە

ناسا: لە چەند رۆژی داهاتوودا تەنێکی گەورە لە زەوی نزیکدەبێتەوە
کوردنیوز
ئاژانسی ناسا ئاشکرایکرد، لە چەند داهاتوودا، تەناێکی گەورە لە بۆشانی ئاسمانەوە لە زەوی نزیک دەبێتەوە کە قەبارەکەی چوار هێندەی بورجی ئیڤڵ گەورەیە.

لەراگەیەندراوێکی ئاژانسی زانستی ناسادا هاتووە،٤ی ئاداری ئەم مانگە کاتژمێر ٧:٥٩ خولەکی بەیانی بەکاتی گیرنیچ، تەنێکی ناسراو بە  "2001 CB21 یان 138971" بە خێرایی ٣٦٨٠٠ میل لە زەوی نزیک دەبێتەوە.

درێژی تەنەکە هێندەی بورجی خەلیفەیە لە دوبەی و قەبارەکەشی چوار هێندەی بورجی ئیڤڵە لە فەرەنسا.

ئاژانسی ناسا رایدەگیەنن کە تەنەکە مەترسیدارە بۆ سەر زەوی بەڵام لە بەرامبەریدا زانایان روونیدەکەنەوە هەسارەکە هیچ مەترسییەکی بۆ سەر زەوی نابێت و پێویست ترس و دڵەڕاوکێ ناکات.


AM:10:37:02/03/2022