کوردنیوز
ئەو دۆخەى نێوان پەرلەمان و وەزیرى دارایى عێراق کاردانەوەى زۆر بەدواى خۆێدا دەهێنیت، شارەزایەکى ئابوورى دەڵێت، چاوەڕێدەکرێت خەڵکى دۆلارەکانیان بفرۆشن و خانوو بکڕن.
نەبیل مەرسومى ئابوریناسى دیارى عێراقى ڕایگەیاندووە:" دواى ئەوەى وەزیرى دارایى عێراق ئامادە نەبوو بچێتە پەرلەمان کاردانەوەکان زۆرتربوون و چاوەڕێ دەکرێت خەڵکى دۆلارەکانیان بەدینار بگۆڕنەوە و ئینجا هەڵى بگرن".
باسى لەوەش کردووە، بەهۆی نەبوونی متمانە بە سیستەمی بانکیی عێراقی چاوەڕێ دەکرێت نرخی زەوی و خانوبەرە و زێڕیش بەرزببێتەوە چونکە خواست لەسەریان زیاد دەبێت بەهۆی ئەوەی خەڵکی پارە پاشەکەوتکراوەکانیان دەدەن بە زەوی و و خانوبەرە و زێڕ.