ئینسایکلۆپیدیای گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەکان لە ساڵی ١٩٩٤ ستونێکی لەسەر گەورەترین درەختی گازۆ لەجیھاندا نوسی، ئەم دارە لە شاری ناتال-ه لە بەرازیل.
بەتێکەڵکردنی دوو جۆر لە خانەی جینی وایانکردوە درەختەکە بەباری ئاسۆیی گەشە بکات لە بری ئەوەی بەباری ستونی گەشە بکات، جگە لەوەش لقەکانی درەختەکە چونەتە ناو زەوی و سەر لە نوێ دێنەوە دەرێ کە وەک درەختێکی نوێ دەبینرێ، بەڵام لە راستیدا لقی ھەمان دارن.
روبەری ئەو درهخته زەبەلاحە ٨٠ ههزار پێ دەبێت، تەمەنیشی نزیکەی ھەزار ساڵەو بەرھەمی ساڵانەی نزیكهی٦٠ ههزار دەنک گازۆیە.