لیستى موچەى هەفتەى داهاتوو راگەیەندرا

لیستى موچەى هەفتەى داهاتوو راگەیەندرا
کورد نیوز: دابەشکردنى مووچەى مانگى ١ى ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بە سستى بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە هەفتەى داهاتوودا چەند وەزارەتێک مووچە وەربگرن. سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم رایگەیاند "رۆژى یەکشەممەى داهاتوو مووچەى وەزارەتەکانى "سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن" دابەش دەکرێت. دابەشکردنى مووچە لەکاتێکدایە کە لەپارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کێشەى نەبوونى پارە لەنێو بانکەکان هەیە و بەشێک لە چاودێران هۆکارى ئەوە بۆ نەگەڕاندنەوەى داهاتى ناوخۆى ئەو دوو پارێزگایە و بەشێکى تریش وەک بەکارهێنانى فشار لێکدانەوەى بۆ دەکەن لەپرسى یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆک کۆماردا لەنێوان پارتى و یەکێتى.

PM:04:29:09/02/2022