چۆن متمانە لای هاوسەرەکەت دروستدەکەیت؟
کوردنیوز
کچ و کوڕ کاتێک دەچنە پەیوەندی هاوسەرگیرییەوە گۆڕانکاری گەورە لە ژیانیاندا روودەدات و پێویستە بۆ پاراستنی نێوانیان هەردوولا هەوڵبدەن.
متمانە خاڵی سەرەکی مانەوەی پەیوەندی نێوان هاوسەرانە بەپتەوی جگە لە رێز و خۆشەویستی، بۆ ئەوەی متمانە لای هاوسەرەکەت دروستبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە:
- هەرگیز درۆ لەگەڵ هاوسەرەکەت مەکە و راستگۆ بە.
- رۆژانە ئەو شتانەی بەسەرتدا دێن، بۆ هاوسەرەکەتی بگێڕەوە.
- بەردەوام خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕە.
- لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکدا بێ هیوا مەبە و دان بەخۆتدا بگرە.
- پابەندی رێنمای هاوسەرەکەت بە.
- لە هەموو شتێکدا پرس و را بە هاوسەرەکەت بکە.
- ئەگەر کێشەیەک روویدا هەوڵبدە بە گفتوگۆ چارەسەری بکەیت.
PM:03:37:06/02/2022