چەند هەنگاوێک بۆ ئەوەی خەوێکی ئارامت هەبێت

چەند هەنگاوێک بۆ ئەوەی خەوێکی ئارامت هەبێت
کوردنیوز

زۆرجار کەسێک بەهۆی قەلەقییەوە یاخود هۆکارێکی دیکە خەوی لێناکەوێت و بەهۆیەوە تووشی چەندین نەخۆشی دەبێت، جگە لەوەی بەرۆژدا هەست بەبێزارییەکی زۆر دەکات و ناتوانێت کارەکانی راپەڕێنێت.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی باس لەوەدەکەن دەبێت شەوان حەوت کاتژمێر بخەویت، بە رۆژیشدا ٣٠ خولەک بۆ کاتژمێرێک خەوتن بەسوودە.

بەڵام ئەگەر شەوان خەوت لێنەکەوت گرنگی بەم خاڵانەی خوارەوە بدە:-

- رۆژانە جوڵە و وەرزشکردن.
- لە ئێواراندا خواردنی تەندروست و کەم بخۆ.
- ئەو خواردنەوانەی کە کافایینی تێدایە لەشەودا مەیخۆ.
- پێش خەوتن شیر بخۆرەوە یان کتێب بخوێنەرەوە.
- گڵۆپی ژوورەکەت کەمێک تاریک بێت.




PM:01:57:30/01/2022