کورد
نیوز:
وەزارەتى
دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەستیکرد بە دابەشکردنى مووچەى مانگى
کانوونى دووەمى ٢٠٢٢ و سبەینێش مووچەى وەزارەتێک دابەش دەکرێت.
کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک
لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند " سبەینێ (چوارشەممە)
موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
سەرچاوەکە
ئاماژەى بەوەش کرد کە "رۆژی پێنجشەممە موچەی یەکەکانی و ٨٠ دابەش دەکرێت".
ئەمڕۆ
سێشەممە بە دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشکردنى مووچەى مانگى کانوونى
دووەمى ٢٠٢٢ دەستى پێکرد و پێشتر سەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایى ئاماژەى بەوە کرد
بوو "لە ئێستادا، ٤٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی
كوردستان ئامادەیە و چاوەڕوانی گەیشتنی ٥١٠ ملیار دیناری دیكەی داهاتی نەوتیش دەكرێت
كە بڕیارە چەند رۆژی داهاتوو بگەڕێتەوە و بخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى هەرێم".
هاوشێوەى
مانگى رابردوو و بەبیانووى نەگەیشتنى ٢٠٠ ملیارەکە چاوەڕواندەکرێت ئەم مانگەش دابەشکردنى
مووچە بەسستى بەڕێوە بچێت.