سێرجیۆ رۆمیرۆ بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەی ئهرژهنتین بۆ مۆندیال دورخرایەوەو جێگەکەی بە ناهول گویزمان پڕکرایەوە.
خۆرخی سامپاوڵی راهێنەری ههڵبژاردهی ئهرژهنتین ناهول گویزمانی گۆڵچی یانەی تیگریسی مەکسیکی بۆ ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ مۆندیالی 2018ی روسیا بانگهێشتکرد، دوای ئەوەی سێرجیۆ رۆمیرۆی گۆڵچی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەکە دورخرایەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئهرژهنتین رایگەیاند، رۆمیرۆ کە چاوەڕوان دەکرا گۆڵچی سەرەکی هەڵبژاردەکە بێت لە مۆندیالدا، پێویستی بە نەشتەرگری هەیە بۆ پێکانەکەی، کە لە ئەژنۆی راستیدایە.
ناهول گویزمانی 32 ساڵ، پێشتر شەش جار بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی تانگۆ کراوە، بەڵام تەنیا لە یەک یاریدا بەشداریکردووە، کە ئەویش لە هاوینی رابردودا بو بەرامبەر سەنگافورە، کە ئهرژهنتین بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر براوەبو.