هاری كین دەبێتە كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یارییەكانی مۆندیال
گاریس ساوسگێت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، هاری كین یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی وهك كاپتنی ههڵبژاردهكهی بۆ مۆندیالی روسیا ناساند.
راهێنەرەكە رایگەیاند، متمانەیەكی زۆری بە هاری كین هەیە، بۆیە ئەو بەرپرسیارێتییهی پێ بەخشیوەو داواشی كرد، لەئاستی ئەوەدا بێت.
هاری كین لەوەرزی ئەمساڵی خولی ئینگلیزی ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەی تۆتنهام پێشكەشكردو هەر ئەوەش بۆته هۆی ئهوهی راهێنەری هەڵبژاردەكەی بیكاتە كاپتن.
PM:01:31:23/05/2018