رۆژنامەکانی ئیسپانیا بێ هیوا بون لە پەیوەندیکردنی نەیمار بە پاریس سانجێرمانەوە، پاش ئەوەی راهێنەرو خاوەنی یانەکەش مانەوەی ئەو یاریزانەیان دوپاتکردەوە.
هەرچەندە تا هەفتەیەک لەمەوبەر زۆربەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بە چونی نەیمار بۆ ریاڵ مەدرید دەکرد، بەڵام لە بڵاوکراوەکانی ئەمرۆدا بێ هیوایی بە گرێبەستەکەوە دیارە.
رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەداوە کە تۆماس تۆخێلی راهێنەری نوێ نەیماری رازيکردوە لە یانەکە بمێنێتەوە.
رۆژنامەی مارکاش ئاشکرایکردوە کە خاوەنی یانەکە دەرگای بەسەر رۆیشتنی نەیمار داخستوەو مانەوەی لە پاریس دوپاتکردۆتەوە.