میسی بوه خاوهنی پێنجەم پێڵاوی ئاڵتونیی
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بۆ پێنجەم جار خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی بهدهستهێناو و بۆ شەشەم جاریش بوه خاوهنی نازناوی گۆڵکهری خولی ئیسپانیا.
پاش کۆتایی هاتنی سەرجەم خولە گەورەکانی ئەوروپا، لیۆنێل میسی یاریزانی بەرشەلۆنە بە تۆمارکردنی 34 گۆڵ لە خولی ئیسپانیا، بۆ پێنجەم جار خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی مسۆگەرکرد، کە ساڵانە دەبەخشرێت به گۆڵکاری خولەکە گەورەکانی ئەوروپا.
بەمەش میسی بەبردنەوەی ئەم خەڵاتە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردو بە خەڵاتێک کەوتە پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری ریاڵ مەدرید، کە ئەم چوار پێڵاوی ئاڵتونی هەیە.
PM:02:16:21/05/2018